شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌



شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، له‌ نیوه‌ڕۆی سبه‌ی چوارشه‌مه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ و هه‌وره‌ تریشقه‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە سبەینێوە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو زۆرترین بڕی باران لە گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری دەبارێت کە 130 بۆ 175 ملم دەبێت.

محه‌مه‌د كه‌لاری پێشبینكاری كه‌شناسی له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاویکردووەتەوە کە به‌هۆی كاریگه‌ری دوو ناوچه‌ی په‌ستان نزمی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست پێشبینی ده‌كه‌م له‌ نیوه‌ڕۆی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ و هه‌وره‌تریشقه‌ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری ته‌رزه‌ش هه‌یه‌ و دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ و به‌تایبه‌تیش ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی چه‌قی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانه‌ به‌هێزه‌ ده‌بێت و پێشبینی تاوه‌ ارانی زۆر به‌هێز و بروسكی توند و ته‌رزه‌ دەکات به‌تایبه‌تیش ( گه‌رمیان , كه‌ركوك , هه‌ولێر , ده‌وروبه‌ری سلێمانی ) كه‌ چه‌قی به‌هێزی شه‌پۆله‌كه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تریش ئه‌گه‌ری ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆر باشی بارانبارین هه‌یه‌ له‌پێش گه‌شتنی هه‌ر هه‌ورێكی چالاك بۆ ناوچه‌كانمان بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵده‌كات به‌ڕێژه‌ی ٣٥ بۆ ٤٠ كم له‌سه‌عاتێكدا هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما ٥ بۆ ٦ پله‌ نزم بونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

دەشڵێت:”ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی به‌تایبه‌ت نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ به‌دوا ئه‌گه‌ری چالاكبوونی هه‌وری زه‌به‌لاح هه‌یه‌ وه‌ك هه‌وری سۆپه‌رسێل و هاوشێوه‌كانی كه‌هه‌ورێكی چالاك و به‌هێزه‌،ئه‌گه‌ری ته‌رزه‌ش هه‌یه‌ بۆیه‌ ئۆتۆمبیله‌كانتان داپۆش”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات و دەڵێت:” هه‌روه‌ها هۆشداری هاتنی لافاوێكی زۆر ده‌ده‌م له‌ته‌واوی چه‌م و دۆڵه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌شتی هه‌ولێر و سه‌ڕێژبوونی به‌نداوه‌كان و دروستبوونی لافاوو له‌ناوچه‌ نزمایه‌كانی سه‌نته‌ری شاره‌كان بۆیه‌ داواكارم له‌ته‌واوی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو بن و ژوری عه‌مه‌لیات پێك بهێنرێت بۆماوه‌ی ٣ ڕۆژ و له‌كاتی گه‌شتنی هه‌وره‌ چڕ و چالاكه‌كان تكام وایه‌ له‌ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌ و نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ هه‌وره‌ تریشقه‌ی توندی له‌گه‌ڵه‌دایه‌”.

سەبارەت بە کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلەکە راشێگەیاندووە، کە كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه‌ و دواتر کۆتایی دێت.

پێشبینی بڕی بارانبارین له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو
هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری : 70 بۆ 90 ملم باران
سلێمانی و ده‌وروبه‌ری : 87 بۆ 94 ملم باران
كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری : 60 بۆ 98 ملم باران
دهۆك و ده‌وروبه‌ری : 50 بۆ 70 ملم باران
هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری : 80 بۆ 100 ملم باران
گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری : 130 بۆ 175 ملم باران
سۆران و ده‌وروبه‌ری : 75 بۆ 90 ملم باران
ڕاپه‌ڕین و ده‌وروبه‌ری : 80 بۆ 96 ملم باران

بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی ئێران تەقیەوە
پێت بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی ئێران تەقیەوە
دوای هەولێر تیمەکانی سلێمانیش خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو
دوات دوای هەولێر تیمەکانی سلێمانیش خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو
پەیوەنیدر