بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی ئێران تەقیەوە



له‌ هێڵی سه‌ره‌كی بۆری غازی ئێران له‌ شاری “بۆرۆجن” له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و به‌وته‌ی به‌رپرسێكیش سه‌ربازی ناوچه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدرابێت نه‌ك ڕوداوێكی ئاسایی بێت.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی، به‌ پشتبه‌ستن به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی وڵات، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدا له‌ “هێڵی 65″ی بۆری نێوان “ڕێڕه‌وی حه‌لوایی” و “ڕێگای بۆڵداگی” له‌ شاری بۆرۆجن ڕوویداوه‌.

بەپێی زانیارییەکان، ئه‌م بۆرییه‌ غازه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هێڵه‌ نیشتمانییه‌كانی غازی ئێران، له‌ ناوچه‌ی حه‌لوایی ته‌قیوه‌ته‌وه‌، دەوترێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كارێکی تێكده‌رانه‌ بوبێت و كارێكی ئاسایی نه‌بێت، تاوه‌كو ئێستا زیانی گیانی نه‌بووه‌، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌.

نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی
پێت نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی
شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
دوات شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
پەیوەندیدر