هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بەگەڕخستنی سەرجەم کامێرا جێگیرەکان لە سلێمانی خێرایی ڕۆشتن نابێت لە 60 تێپەڕێت.
پێگەی ترافیک ئێف ئێم ی سەر بە هاتووچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەپێی شوێنەکان لەناو شاری سلێمانی، کە کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی تێدا تۆمار کراوە دەگۆڕێت، پێویستە هاووڵاتیان ئاگادار بن لەهەموو جێگەیەک خێرایی ڕێگەپێدراو ٦٠کم نییە،
هاوکات ئاماژەی بەوەداوە، خێرایی رێگهپێدراو لهسهر شهقامی سالم نزیك پردی خهسرهو خاڵ (50) كم له یهك كاتژمێردا، ههروهها له سهر شهقامی مامۆستایان له نزیك مزگهوتی قازی محهمهد خێرایی رێگه پێدراو (50) كم له یهك كاتژمێردا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا خەڵک زانیاری لەسەر بەگەڕخستنەوەی کامێرا جێگیرەکانی ناو شاری سلێمانی بڵاوکردەوە، و دواتر هاتووچۆی سلێمانی بەفەرمی کاتی کەوتنەوەکاری ئەو کامێرایانەی دیاریکرد،
ئەمڕۆش 23-1-2024 یەکەم ڕۆژی کارکردنی ئەو کامێرایانەیە و لەمەولا شۆفێران لە تیژڕەوییان سزادەدرێن.