شاندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتنە هەرێم



د.ئومێد سەباح ڕایگەیاند، لەگەڵ شاندی کۆمسیۆنی عێراق کۆبووینەتەوە بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

د.ئومێد بڵاویکردەوە،ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، شاندێکی هاوبەشی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان له بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازیان کرد لە شاندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق .

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر دیاری کردنی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەیی و پاڵپشتی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو ئامادەکاریەک و هەماهەنگیەک لەوبارەوە دەربردڕا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن .

بڕیاربوو لە 25ی شوباتی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستنا بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی ئەو سکاڵایەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆمار کرابوو، هەڵبژاردن دواخرا، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر جومانە غەلایی ڕایگەیاندبوو، شاندی کۆمیسیۆن دەچێتە هەرێم بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە هەولێر ڕاگەیەندرا
پێت بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە هەولێر ڕاگەیەندرا
سودانی پەیامێکی دەربارەی هێرشەکانی هەولێر بڵاوکردەوە
دوات سودانی پەیامێکی دەربارەی هێرشەکانی هەولێر بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر