ئومێد خۆشناو: دژی هێرشە مووشەکییەکە گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین



بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەو هێرشە مووشەکییەیە کە دوێنێ شەو ئێران کردیە سەر هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ خەڵکی شارەکە ڕایگەیاند،  له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێری هه‌میشه سه‌ربه‌رزو کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌کانی پێشوتریش ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردووه‌و بڕیاره‌ کاتژمێر ١٠:٣٠گه‌وره‌و بچووک چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ڕیسواکردنی بکه‌رانی ئه‌وتاوانه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و مۆڵه‌تیان پێدراوه‌و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین.

ئومێد خۆشناو دەڵێت: ” داوا له‌جه‌ماوه‌ری هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ولێرو دەووربەری ده‌که‌ین، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێرو پڕۆتستۆکردنی ئه‌و تاوانه‌، به‌شداری فراوان بکه‌ن”.

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی هەولێر و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی، داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەڵوێستی توندی لە دژی هێرشەکە هەبێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە هێرشەکانی سەر هەولێر ئیدانە دەکات
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە هێرشەکانی سەر هەولێر ئیدانە دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەین
دوات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەین
پەیوەنیدر