بانكی ناوهندی عێراق چەند ڕێكارێكی بۆ باشتركردنی مامهڵهكانی پهیوهست بهدۆلار ڕاگەیاند و بڕیاریدا دۆلار بە هەرزانتر بە چەند چین و توێژێك بفرۆشێت و 100 دۆلار به 146 ههزار و 500 دینار پێیان بفرۆشێت و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەڵێت: “دروازەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكە حكومییەكانەوە دەكرێتەوە”.
بانكی ناوهندی عێراق لە ڕاگەیەنراێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریداوه بهكردنهوهی بەشی فرۆشتنی دراوی بیانی له بانكه حكومییهكان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی گهشت دەكەن بۆ (چارهسهركردن، حهج و عومره، خوێندن … هتد) بهپێی كۆنتڕۆڵی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیاردراوه به كهمكردنهوهی نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەوانەی (كارت)یان هەیە و بهكاریدههێنن لهكاتی گهشتكردن یان پارهدانی ئهو كهلوپهل و پێداویستیانهی لهڕێگهی ئینتهرنێتهوه دهیانكڕێت.
ئاشكراشی كردووە، بڕیارەكە ئەو بانكانهش دەگرێتەوە، كە بهشدارن له كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ كڕینی ههر بڕه پارهیهك به دراوی بیانی بهههمان نرخی دۆلار لهبانكی ناوهندی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە محەمەد شیاع سودانی لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو هەیە لە نرخی خەرجی دۆلار، بەهۆی زۆری داواكاریی كڕیاران لە بانكی ناوەندی و بەرزكردنەوەی نرخ لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەی بوونیان نییە، لەپێناو بردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات.
بە وتەی سودانی، “چاودێرییەكی توند هەیە بەسەر بابەتی خەرجی دۆلارەوە، بۆیە دروازەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكە حكومییەكانەوە دەكرێتەوە، لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆ، بانكی ناوەندیش نرخی فرۆشتنی دۆلاری كەمكردۆتەوە، لەگەڵ هەمەجۆركردنی ڕێڕەوەكانی فرۆشتنی دۆلار بۆ حەواڵە دەرەكییەكان”.
لەم ماوەیەی دواییدا، نرخی خەرجی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە نزیكەی 153 هەزار دیناری عیراقی.
لای خۆشیەوە، عەقیل ڕدێنی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ، لە ئەستۆی حكومەتەكەی سودانیدایە، بۆیە دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی و فەرمانگە داراییە پەیوەندیدارەكان ئەو هەنگاوە هەڵبنێت.
بە وتەی ڕدێنی، “حكومەتەكەی سودانی، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پشت بە چەند چارەسەرێك دەبەستێت لەپێناو خستنەڕووی دۆلاری زیاتر لە بازاڕەكان، بۆ مەبەستی دابەزاندنی نرخی دراوەكە، بەڵام بەپێی چوارچێوەیەكی پلەبەندی بۆ گەیشتن بە نرخێكی دیاریكراو و جێگیر كە ببێتە مایەی دابەزاندنی نرخی پێداویستییە سەرەكییەكان”.
ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت:”بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاریگەریی لەسەر زۆرێك لە پێداویستییە سەرەكییەكان دروستدەكات، ئەمەش پێویستە تێبینی بكرێت و لە ماوەكانی داهاتوودا هەوڵ بدرێت هەموو ڕێكارەكان بۆ ڕێگرتن لە بەزبوونەوەی دۆلار بگرێتەبەر”.