سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دكتۆر عەلی قەرەداغی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان و ڕایدەگەیەنێت، شانازییەكی گەروەیە و بەشایستەی ڕۆڵ و پێگە و بەرپرسیارێتی گەورەترتان دەزانین.
یاسین مەحمود، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، و ئومیدەوارین، ئەم بەرپرسیارێتییەتان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی كوردی مسوڵمان و مسوڵمانانی جیهان بە گشتی.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بروسكەی پیرۆزبایی
بەڕێز؛ جەنابی پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی
السلام علیكم
هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، شانازییەكی گەروەیە و بەشایستەی رۆڵ و پێگەو بەرپرسیارێتی گەورەترتان دەزانین و ئومیدەوارین، ئەم بەرپرسیارێتییەتان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی كوردی مسوڵمان و مسوڵمانانی جیهان بە گشتی.
پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، وەك هەمیشە جێی ئومید و هیوان بۆ هەژار و نەدار و بێنەوایان، چاوی بینینی ڕاستی و زاری وتنی حەقن، خوای گەورە پایەدارتان بكات بۆ گەل و وڵات و رێبازی پیرۆزی ئیسلام.
والسلام علیكم و رحمەاللە و بركاتە
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی
8-1-2024