دوابەدوای گشتاندنەكەی پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، خوێندنگەیەك بڕیاریدا لە سبەینێوە دەرگای پۆلەكانی خوێندن بەڕووی مامۆستایان و خوێندكاراندا بكاتەوە و بایكۆت بشكێنێت.
خوێندنگەی كوردۆ قاسم-ی بنەڕەتی لە كەلار لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك ئاگاداری “خوێندكاران و مامۆستایان”ی كردۆتەوە، لە سبەینێوە سێ شەممە 9-1-2024 یەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوامی وەرزی یەكەم دەبێت”.
ڕاشیگەیاندووە، دەوامیان ڕۆژانە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.
جەختیشی كردۆتەوە، “داواكارین لە سەرجەم مامۆستایان كارمەندان پابەندی دەوام بن، بەپێچەوانەوە تەنها خۆیان بەرپرسیار دەبن”.