باشترە لە گۆشت.. “سپیرولینا” خۆراکێکی بێهاوتا و دۆستی ژینگە



توێژینەوە زانستییە نوێیەکان بۆیان دەرکەوتووە، خۆراکی ڕۆژانە بەتایبەت ئەو ژەمانەی پێکهاتەی قەوزە سەوز و شین باوەکانی تێدایە کە بە سپیرولینا ناسراوە، دەتوانێت ئاستی تەندروست باشی بەرز بکاتەوە و گۆڕانی کەشوهەواش خاو بکاتەوە.

 

توێژینەوەکان، ئاشکرایدەکەن؛ قەوزەکانی سپیرولینا بەهۆی ڕێژەی زۆر و دەوڵەمەندی پڕۆتین و ئاسن و ترشە چەورییە پێویستەکانەوە بە خۆراکێکی سەرووتر دادەنرێت.

 

بە بەراورد لەگەڵ گۆشتی مانگا، “سپیرولینا” بژاردەیەکی خۆراکی تەندروست و جیاوازە، هەروەها جێگرەوەیەکی شیاوە بۆ گۆشت، بەو پێیەی شوێنپێیەکی ژینگەیی بچووکتر بەجێدەهێڵێت بە بەراورد بە بەرهەمە ئاژەڵییەکان، کە لە ئەنجامدا بڕێکی زۆر لە گازی میسان دەخاتە بەرگە هەوا.

 

توێژەران دەڵێن؛ بۆ بەرھەمھێنانی یەک کیلۆ گۆشتی مانگا پێویست بە ھەزار و ٤٥٠ لیتر ئاو و ٣٤٠ مەتر چوارگۆشە زەوی بەپیت ھەیە، هەروەها بەرھەمھێنانی یەک کیلۆ گۆشتی مانگا ١٠٠ کیلۆ گازی میسان دەردەدات.

 

ئامادەکارانی توێژینەوەکە لە کۆلێژی بەردەوامیی ژینگەیی لە زانکۆی ڕیشمان لە ئیسرائیل پێشنیاری سپیرولینا دەکەن وەک جێگرەوەی گۆشت.

 

لە توێژینەوەکەدا کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری بایۆتەکنەلۆژیای دەریایی بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە؛ سپیرولینا مادەیەکی خۆکارە، پشت بە رۆشنای تەواو و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەبەستێت بۆ وزە.

 

بە وتەی توێژەران، بەرهەمهێنانی ئەم قەوزانە کە لە ئایسلەندا گەشە دەکەن، یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی گازەکان لە بەرگەهەوادا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

ئەسەف تزاکۆر، هاوکار لە توێژینەوەکەدا لەمبارەیەوە دەڵێت “ئاسایشی خۆراک، کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری ژینگەدا دەتوانن شانبەشانی یەکتر بڕۆن، تەنها شتێک کە بەکارهێنەران دەبێت بیکەن ئەوەیە کە کەمێک سپیرولینای ئایسلەندی لە خۆراکەکانیاندا وەربگرن لەبری گۆشتی مانگا”.

 

تزاکۆر دەڵێت: سپیرولینا لە گۆشت تەندروستترە و لە ڕووی ژینگەیشەوە، هەر گۆڕانکارییەک کە دەمانەوێت لە جیهاندا بیبینین دەبێت لە هەڵبژاردنی خۆراکەکانماندا ڕەنگ بداتەوە.

شەش چەكداری حووسی كوژران
پێت شەش چەكداری حووسی كوژران
15 رۆژنامەنووس تیرۆركراون
دوات 15 رۆژنامەنووس تیرۆركراون
پەیوەندیدار