بکوژەکەی تەکیە دەستگیرکرا



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکەی ناحیەی تەکیە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له ‌ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ شه‌ڕو ئاڵۆزیی له‌نێوان دوو كه‌سدا له‌سه‌ر زه‌وی‌‌و زار دروستبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و كه‌سێك كه‌ به‌فیشه‌ك بریندار بوبو ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵات.

ڕوونیشیکردەوە کە لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وام بوون بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار، دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌ناحیه‌ی‌ بازیان‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیس ڕاشیگەیاند، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ، ت، ك) له‌دایكبووی‌ 1973 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

عێراق بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی دا
پێت عێراق بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی دا
لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت
دوات لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت
پەیوەنیدر