سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، سلێمانی شاڕیکی ئارامە، تێكدانی ئه‌م ئارامی و ئاساییشه قابیلی قبوڵكردن نییه.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌مه‌راسیمى به‌شداریی له‌ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی یه‌كێك له شه‌هیده‌كانی هێرشەکەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ڕایگه‌یاند، “سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سنورێكی ئارامه‌و ئاشتی باڵی به‌سه‌ریدا كێشاوه، بۆیه تێكدانی ئه‌م ئارامی‌و ئاساییشه قابیلی قبوڵكردن نییه”.
ناوباراو ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌وكاره تیرۆریستیه نامرۆڤانه‌ی كه كرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی عه‌ربه‌ت ناده‌ستوریی و نا یاساییە، به‌ڵام هیوادارین ده‌ستی سیخوڕی ناوخۆیی تێدا نەبێت”.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین جەختیکردەوە: “تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه”.