بەغدا تیمێکی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی سلێمانی دەکات



به‌غدا تیمێكى ئه‌منى ڕه‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كات‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ لە هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی عەربەت ده‌ستپێده‌كات.

‌ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی ‌به‌غداوه‌ ڕایگەیاند، “بەغدا تیمێكی ئەمنی ڕەوانەی سلێمانی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لەهێرشەكەی عەربەت”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەرەبەت لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە ئەنجامدراوە”.

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی فەرماندی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەرەبەیانی جه‌ختیكرده‌وه‌، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ڕێگه‌ی سنوەری توركیاوە هاتۆتە ناو ئاسمانی عێراقەوە و هێرشه‌کەى بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت ئه‌نجامداوه‌.

دوو ئەفسەری دەزگای هەواڵگری عێراق بەڕۆیتەرزیان ڕاگیەنادووە، “بەغدا تیمێكی هاوبەش ڕەوانەی سلێمانی دەكات، لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە”. دەست پێدەکات

مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
پێت مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
ئەفسەرێكی پۆلیس لە كەركوك كوژرا
دوات ئەفسەرێكی پۆلیس لە كەركوك كوژرا
پەیوەنیدر