مەکتەبی سیاسی پارتی وەڵامی ڕاگەیەندراوە توندەکەی یەکێتی دایەوە



مەکتەبی سیاسی پارتی لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیدا سەبارەت بە 31ی ئاب ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژە خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی ڕاگەیەندراوە توندەکەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا سەبارەت بە ساڵیادی 31ی یابی 1996، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمە دەقی وەڵامەکەی پارتییە:

هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ڕێكه‌وتی 30ی 8ی 2023 به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دورله‌ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به‌ بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه‌. ڕووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له‌ سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا.

ئێمه‌ وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه‌ پڕ له‌ تۆمه‌ت و دور له‌ڕاستییه‌ ناده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت).

مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31ی ئابی 2023

 

بەم مەرجە ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان دەدەرێت
پێت بەم مەرجە ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان دەدەرێت
ئەو شۆفێرەی هاووڵاتییەکی شێلا و هەڵات، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
دوات ئەو شۆفێرەی هاووڵاتییەکی شێلا و هەڵات، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
پەیوەنیدر