وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت كە دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی پسوڵە بڕ و تێچووی كارەباكەیان بزانن.
بەپێی ئاگارییەك كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە” هاوبەشانی كارەبا دەتوانن لە رێگەی ماڵپەری پسووڵەوە بڕ و تێچوونی كارەباكەیان بزانن و لە ماڵپەڕەكەدا تەنیا پێویست بە نووسینی ژمارەی هەژماری كارەباكە دەكات”.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ” ئەم ماڵپەڕە، لە رۆتیناتی ئیداری كەمدەكاتەوە و مامەڵەی هاوڵاتیان ئاسان دەكات، لەلایەكی دیكشەوە روونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی كارەبا بۆ هاوڵاتییان دەستەبەردەكات كە تێیدا دەتوانن بری پارەی خولی كۆتایی و بڕی قەرز و كۆی گشتیی پارەی داواكراو بزانن”.