لە گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 122 كەس كوژراون



لەماوەی ٨٠ ڕۆژی گرژییەكانی ٤٧ شاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەشێوەیەكی بەردەوام، لانی كەم ١٢٢ هاووڵاتی كوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار كەسیش بریندار بوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە كۆی ١٢٢ هاووڵاتی كە لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە كوژراون، ١٠٦ حاڵەت واتە ٪٨٧ كۆی هەموو حاڵەتەكان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان كوژراون.

پۆڵێنبەندی ڕێژەی گیانبەختكردووان بەپێی چۆنیەتی كوژرانیان:
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان: ١٠٦ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٨٧ی كۆی گشتی.

گیان لەدەستدان لەژێر ئەشكەنجە: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥.٧ كۆی گشتی.

گیان لەدەستدان بە هۆی لێدانی باتۆم: ٧ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٥. ٧ی كۆی گشتی.

گیان لەدەست دان بەهۆی بەركەوتن بە گازی فرمێسك ڕێژ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ كۆی گشتی.

گیان لەدەستدان بە لێدانی چەقۆ: ١ حاڵەت بەرانبەر بە ٪٠.٨ كۆی گشتی.

لەكۆی ١٢٢ كەسی كوژراو ٧ كەسیان ژن و١٤ كەسیان منداڵن.

مەبەستی هەنگاو لە بەكارهێنانی منداڵ، هەموو ئەو كەسانەیە كە تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵ دایە، كە بەپێی بەڵگەنامە جیهانییەكان و ڕێكخراوەكانی چاودێری مافی منداڵان، بە منداڵ هەژمار دەكرێن.

ئاماری بڵاوكراوە، بەپێی پشتڕاستكردنەوەی ناسنامەی كەسانی كوژراو بووە هەتا ئێستا تیمی لێكۆڵینەوەی هەنگاو پێی وایە كە ئاماری كوژراو و بریندارەكان لەم ڕێژەیە زیاترە و لە كاتی پشتڕاستكردنەوەی ناسنامەی كوژراوەكان، ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكاتەوە.

پارێزگای سنە، ٣٨ كوژراوی هەیە بەجۆرێك:
سنە؛ ١٩ كوژراو، بانە ٤ كوژراو، دیواندەرە؛ ٤ كوژراو، سەقز؛ ٤ كوژراو، مەریوان؛ ٢ كوژراو، دێولان؛ ٢ كوژراو، كامێران؛ ٣ كوژراو

پارێزگای ئورمیە: ٤٧ كوژراو
مەهاباد: ١٤ كوژراو، ئورمیە؛ ٥ كوژراو، شنۆ؛ ٤ كوژراو، پیرانشار؛ ٧ كوژراو، بۆكان؛ ١٧ كوژراو

پارێزگای كرماشان؛ ٢٠ كوژراو
كرماشان؛ ٨ كوژراو، جوانڕۆ؛ ٧ كوژراو، شاباد؛ ٣ كوژراو، قەسەری شیرین؛ ١ كوژراو، سەلاسی باوەجانی؛ ١ كوژراو

پارێزگای ئیلام؛ ٢ كوژراو
ئیلام؛ ٢ كوژراو

هاووڵاتییانی كوردی كوژراو لە شارەكانی دەرەوەی كوردستان؛ ١٥ حاڵەت
تاران؛ ٥ كوژراو، كەرەج؛ ٤ كوژراو، قوچان؛ ٢ كوژراو، هەمەدان؛ ١ كوژراو، قەزوین؛ ١ كوژراو، ئەراك؛ ١ كوژراو، ورامین؛ ١ كوژراو

لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕین لە كوردستان زیاتر لە ٦٥٠٠ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە حكومییەكان دەستبەسەر و ڕفێندراون. هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ١٥١٠ كەسیان ئاشكرا بكات، كە لەو ڕێژەیە ١٧١ كەسیان ژن و ١٣٨ی دیكەیان منداڵن.

هەنگاو دەڵێت “لە ماوەی دەستپێكی خۆپیشاندانەكان هەتا ئێستا بە شێوەیەكی مەزەندەیی دەتوانین ئاماری بریندارەكان بە نزیكەی لە ٨٠٠٠ كەس ڕابگەیێنین كە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان برینداربوون و دۆخی ٤٠ كەسییان مەترسیدارە”.

وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
پێت وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردەوە
دوات مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردەوە
پەیوەندیدر