ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان دەستپێکردەوە، فەرمنگەی ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکیەتی یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانانی کردووە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی ١٧٨ پەرلەمانتار دەستی پێکردووە و خشتەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان حەوت بابەتی لەخۆ گرتبوو کە گرنگترینیان خوێندنەوەی یەکەم بوو بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی سەرەتایی لە یاسای سندوقی دانیشتوانی وڵاتدا.