کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتربووە لە یەک ملیار دۆلار.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی، بڕی یەک ملیار و ١٠٩ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ١٤٥ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە قەبارەی خستنەڕووی دۆلار ڕۆژانە ٢٢١ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٤٢٩ دۆلارە.
خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی حێراقەوە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ٣.٣٥٪ کەمی کردووە کە ڕۆژانە ٢٢٩ ملیۆن و ٥٥١ هەزار و ٦١ دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بوو، کە قەبارەی خستنەڕوو تێیدا گەیشتە ٢٣١ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٢٠٢ دۆلار ، هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە ٢١٥ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٧١٤ دۆلار بووە
پەیوەنیدر