وەزیری پەرەوەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژەكانی پشووی سەری ساڵ لە ٢٥ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات تاوەكو ڕۆژی ٢ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەخایەنێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، پشووەكانی سەری ساڵ لە ٢٥ی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە دەست پێدەكات تاوەكو ٢ی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەخایەنێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە ٢ی مانگەوە (2-1-2023) دەوامی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژەكانی ٢ و ٣ی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ وانەی فەرمی لە هۆڵەكانی خوێندن ناخوێنرێت، بەڵكو ئەو هۆشدارییانەی، كە وەزارەتی پەرەوەدە ئاڕاستەی بەڕێوەبەراییەتییەكانی كردبوو بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دەخرێتەڕوو.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی 25ی 12 بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر مەسیح (س.خ) و ڕۆژی 1-1-2023 بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە دەبنە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.
هاوكات بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، دوابەدوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە 24ی 12ەوە پشوووی وەرزی یەكەم دەستپێدەكات و ڕۆژی 2-2-2023 دەوام دەستپێدەكاتەوە.