پشووی فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران ڕاگەیەنرا


بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی و تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی خوێندكاران لە كۆتایی ئەم مانگەدا چەند ڕۆژێك دەبنە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی 25ی 12 بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر مەسیح (س.خ) و ڕۆژی 1-1-2023 بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە دەبنە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.

هاوكات بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، دوابەدوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە 24ی 12ەوە پشوووی وەرزی یەكەم دەستپێدەكات و ڕۆژی 2-1-2023 دەوام دەستپێدەكاتەوە.

عێراق شروبی پەتا و كۆكەی دروست كرد
پێشت عێراق شروبی پەتا و كۆكەی دروست كرد
شارۆخان چوو بۆ عومرە
دواتر شارۆخان چوو بۆ عومرە
پەیوەندیدار