شارەزایەكی بواری بوومەلەرزەزانی هۆشداری ڕوودانی بوومەلەرزەی “سەروو 5 پلەی ڕێختەر” دەدات و دەشڵێت: “فشارێكی زۆر لەسەر پلێتی زاگرۆس و پلێتەكانی ئێران هەیە”.
سیروان ساڵح، شارزای بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا فشارێكی زۆر لەسەر پلێتی زاگرۆس و تەواوی پلێتەكانی ئێران و سنوری ئێران و توركیا و ئازەربایجان و سنورەكانی نێوان عێراق و ئێران هەیە، هەروەها لە توركیاوە تا كەنداوی عەقەبە.
وتیشی، “پێدەچێت لە ئەمڕۆوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بوومەلەرزەیەكی سەروو پلەی + 5 لە یەكێك یان چەند ناوچەیەكی ئەو شوێنانەی لە نەخشەكە بە ڕەنگی سوور دیاریم كردووه ڕووبدات”.
جەختیشی كردەوە، كە ئەگەرەكە زیاتر بۆ پلێتەكانی ئێرانە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ، فرانک هۆگرێبیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، “ئەندازەیی هەسارەکان و مانگ لە ٢٠ و ٢١ی ئایاردا دەتوانێت ببێتە هۆی بوومەلەرزە لە ماوەی 6 پلەدا زیاد دەکات و ڕەنگە ڕووداوێکی بوومەلەرزەیی بەهێزتر لە مەودای ٢٢ی ئایاردا ڕووبدات”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێواش هێواش دەچینە ناو سەردەمێکەوە، کە ئەگەری زیادبوونی چالاکی بومەلەرزەیی M 8+ هەبێت. سەیری کاتی ئەم ئەندازەییە (90-90 و 135-45) بکەن لە نێوان مەریخ و زوحەل لە چەند مانگی داهاتوودا کورتتر دەبێتەوە. ئەم ئەندازەییە وا دەکات لە مانگی ئابدا بگاتە لوتکە و زۆر گرینگ دەبێت”.