زانا هۆڵەندییەکەی بواری بوومەلەرزە بە هۆشدارییەکی ترسناکەوە دەگەڕێتەوە



ئەو زانا هۆڵەندییەی بەردەوام بە پێشبینییەكانی بۆ بوومەلەرزە مشتومڕێكی زۆر دەنێتەوە، پێشبینی دەکات کە ئەندازەیی هەسارەکان لە ماوەی ئەمڕۆ و سبەینێدا ڕەنگە ببێتە هۆی چالاکیی بوومەلەرزەیی توندوتیژ و مەترسیدار.

فرانک هۆگرێبیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دیسانەوە هۆشداری بدات لە بوومەلەرزە پەیوەندیدارەکان بە جوڵەی هەسارەکان و ئەو ئەندازەیەی، کە لەگەڵ زەویدا سەرهەڵدەدات، کە دەبێتە هۆی چالاکیی بوومەلەرزەزانی.

فرانک هۆگرێبیتس وەك لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، پێشبینی ئەوە دەكات، کە “ئەندازەیی هەسارەکان لە ماوەی ڕۆژانی شەممە (20ی ئایار) و یەک شەممە (21ی ئایار)دا دەبێتە هۆی چالاکیی توندوتیژ و مەترسیدار لە بوومەلەرزەدا”.

ڕاشیگەیاندووە، “هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە بزانیت چی ڕوودەدات، بەڵام ڕۆژانی گرنگمان لە پێشە، بۆیە لە ئامادەباشی زیاتردا بن، تەنها لە ئەگەری ئەو ڕووداوەدا”.

ئەو زانا هۆڵەندییە بە ڤیدیۆیەك پێشبینییەكانی كردووە لەسەر حیسابی ئەو تەنە جیۆلۆجییەی، کە بەدوایدا دێت، “SSGEOS”، کە تێیدا ڕایگەیاندووە، ئەندازەیی هەسارەکان و مانگ لە ٢٠ و ٢١ی ئایاردا دەتوانێت ببێتە هۆی بوومەلەرزە لە ماوەی 6 پلەدا زیاد دەکات و ڕەنگە ڕووداوێکی بوومەلەرزەیی بەهێزتر لە مەودای ٢٢ی ئایاردا ڕووبدات.

پێشتریش هۆشداری دابوو لە چالاکییە بوومەلەرزەییەکان، کە ڕەنگە بگاتە ٨ پلە زیاتر بە پێوەرەکانی ڕێختەر، بەهۆی جوڵەی هەسارەکانی مەریخ و زوحەل، لەگەڵ گەشەکردنی ئەو مەترسییە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، كە لە مانگی (ئاب)دا بگاتە لوتکە.

ناوبراو لە تویتێکدا نووسیویەتی، “هێواش هێواش دەچینە ناو سەردەمێکەوە، کە ئەگەری زیادبوونی چالاکی بومەلەرزەیی M 8+ هەبێت. سەیری کاتی ئەم ئەندازەییە (90-90 و 135-45) بکەن لە نێوان مەریخ و زوحەل لە چەند مانگی داهاتوودا کورتتر دەبێتەوە. ئەم ئەندازەییە وا دەکات لە مانگی ئابدا بگاتە لوتکە و زۆر گرینگ دەبێت”.

ڕوسیا زەنگی جەنگی جیهانی سێیەم لێدەدات
پێشت ڕوسیا زەنگی جەنگی جیهانی سێیەم لێدەدات
ئێران دووبارە لەسەر حزبە كوردیيەكان هەڕەشە لە هەرێم دەكات
دواتر ئێران دووبارە لەسەر حزبە كوردیيەكان هەڕەشە لە هەرێم دەكات
ەیوەندیدار