هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا چووە خوولی دووەم و ڕۆژی 28ـی ئەم مانگە دووبارە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.
دەستەی هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، كە دوێنێ 14ی ئایار ئەنجام درا و ڕایگەیاند، هیچ یەكێك لە كاندیدەكانی پۆستی سەرۆكایەتی نەیتوانی سەرۆكەوێت، بۆیە بڕیارماندا پەنا بەرینە بەر خوولی دووەمی هەڵبژاردن لە 28ی ئەم مانگەدا.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەەی 100%ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە و ڕێژەی بەشداری كردن 88.92% بووە.
ئاشكراشی كردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێژەی 49.51%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و كەمال كلیچدار ئۆغڵو 44.88%ی بەدەستهێناوە.
جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن كاندیدەكان دەست بە پڕۆسەی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ خوولی دووەم بكەن.