شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت



بەپێیی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت پەلە بكەن لە دروێنەی گەنم و جۆ.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژانی هەینی و شەممە ئەگەری شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە هەیە.

ڕاشیگەیاند، ئەو گەنم و جۆیەی كاتی دروێنەی هاتووە لەم هەفتەیه بۆ جوتیاران باشترە پەلە بكەن لە دروێنەكردنی.

ئەو شارەزایەی كەشناسی داوا لە جوتیاران دەكات، “بەهۆی هەورەتریشقە و لەبەر ئەگەری حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە و هەندێ هۆكاری تر، تا پێتان ئەكرێ پلە بكەن لە دروێنە كردنی”.

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار خرایە خوولی دووەم
پێت هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار خرایە خوولی دووەم
پەرلەمان دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵ دەدات
دوات پەرلەمان دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵ دەدات
پەیوەندیدر