ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ‘نۆک’ە



نۆک خواردنێکی دڵخوازە لە سەرانسەری جیهاندا، بەو پێیەی لە چەندین جۆری خۆراکە بەتامەکاندا بوونی هەیە و بەرێگەو شیوازی جۆراو جۆر دەخورێت و لە خواردنە سەرەکییەکانی نێو چێشتخانە نێودەوڵەتییەکاندا گرنگی خۆی هەیە، بەرزی بەهای ئەم خۆراکە وایکردووە رۆژێکی لە ساڵدا بۆ دیاری بکرێت و رۆژێک هەبێت بەناوی (رۆژی نۆک).

 

١٣ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانی نۆک دیاریکراوە و لە ساڵی ٢٠١٢وە ئەم رۆژە بوونی هەیە، کە لەسەر داوای کەسێک بە ناوی بێن لانگ دانراوە و  ئامانجی ئەوە بووە بۆنەیەک هەبێت کە هەمووان لە دەوری یەک خواردن کۆبکاتەوە، کە نۆکە.

 

نۆک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵمژینی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێندا، بەمەش ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەشدارە لە رۆڵبینینی هەستکردن بە تێربوون.

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٥٨ دەفتەر دۆلاری بردبوو
پێت تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٥٨ دەفتەر دۆلاری بردبوو
مامۆستایەک هاوسەرگیری لەگەڵ قوتابیەکەی دەکات
دوات مامۆستایەک هاوسەرگیری لەگەڵ قوتابیەکەی دەکات
پەیوەندیدار