بانكی ناوەندی بڕیارێكی بۆ پارەی نەوتی هەرێم دەركرد



بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە هیچ كێشەیەكیان نییە لەوەی داهاتی نەوتی هەرێم بخرێتە ناو (بانكی سیتی) بەو مەرجەی چاودێری و وردبینی بكرێت.

بانكی ناوەندی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ كێشەیەكیان نییە لەسەر ئەوەی داهاتی نەوتی هەرێم بخرێتە ناو بانكی سیتی، بەڵام بەمەرجێك یەكێك لە كۆمپانیاكانی وردبینی ڕابسپێردرێت بۆ وردبینی كردنی داهاتەكە.

ڕاشیگەیاندووە، بانكی ناوەندی لایەنی سوودمەند نییە لە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بەڵكو حكومەتی هەرێم لایەنی سوودمەندە و هەر هەرێمیش دەبێت بەرپرسیارێتتی هەڵبگرێت.

مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
پێت مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
دوات “تائێستا بەنزینە هەرزانەكەی حكومەتی هەرێم نەدراوە بە سلێمانی”
پەیوەنیدر