“تائێستا بەنزینە هەرزانەكەی حكومەتی هەرێم نەدراوە بە سلێمانی”





لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كۆبووەوە و ئەندامێكی لیژنەكە دەڵێت: “ئەو بەنزینەی لیتری كراوە بە 750 دینار تا ئێستا نەگەیشتۆتە سلێمانی”.

كەریم عەلی، ئەندمی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا وەكو لیژنەی پیشەسازی و وزە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانیمان كرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بابەتەكانی كوالێتی و نرخی نوێی بەنزین، كە بۆ هەرلیترێك ۷٥۰ دینار دیاری كراوە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.

وتیشی، “تا ئێستا ئەو بەنزینە نەگەیشتووە بە هۆی گیرانی ڕێگاكانەوە، بڕیار وایە بەنزینەكە لەلایەن كۆمپانیای لانازەوە دابین بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، باسمان لە یەكخستنی هەوڵەكانمان كرد بۆ زیادكردنی ڕێژەی غازی دابینكراو بۆ سنوورەكە، چونكە لە ئێستادا ڕێژەی غازی بەرهەمهاتوو لە كێڵگەی غازی كۆرومۆر زیادی كردوە، بەڵام ڕێژەیەكی دەنێردرێتە دەرەوە.

سەبارەت بە نەوتی سپی، كەریم عەلی وتی، ئەمساڵ نزیكەی ( ۲٥ ملێون لیتر نەوتی سپی) لەلایەن حكومەتەوە فرۆشراوە بە هاووڵاتیان، ئەمەش هەم ڕێژەكەی كەمە و هەم نرخەكەیشی زۆر زیادبووە و هاووڵاتیان سوودیان لێ نەبینیوە، بۆیە هیوادارین بۆ ساڵی ئایندە بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی باس دەكرێت لەلایەن حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمەوە، بەهەمان شێواز و نرخی پارێزگاكانی دیكەی عێراق جۆرەكانی سووتەمەنی دابین بكرێت بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان “.

بانكی ناوەندی بڕیارێكی بۆ پارەی نەوتی هەرێم دەركرد
پێت بانكی ناوەندی بڕیارێكی بۆ پارەی نەوتی هەرێم دەركرد
کچڵدارئۆغڵو: ”هیچ جیاکارییەک ناکەین”
دوات کچڵدارئۆغڵو: ”هیچ جیاکارییەک ناکەین”
پەیوەندیدر