پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، فەریكە نۆك یەكێكە لەو سەوزانەی، كە لە ناوەڕاست و كۆتایی وەرزی بەهار پێ دەگات و خواستێكی زۆری لەسەرە ، بەهۆی ئەوەی تام وچێژێكی تایبەتی هەیە، ئەمە جگە لە سودە تەندروستییەكانی.
د.كامەران رسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە فەریكە نۆك سودێكی زۆری تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام گرنگە هەندێك مرۆڤ ئەو خواردنە بەهارییە نەخوات بەهۆی ئەوەی كێشە بۆ تەندروستی دروست دەكات .
گرنگترین سوودەكانی فەریكە نۆك :
۱ ـــ دەوڵەمەندە بە وزە و پڕۆتین و كاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ڕیشاڵ و مادەی دژەئۆكسان و ڤیتامینەكانی وەك ( C )( B6 ) ( B 2 ) ( B1 ) لەگەڵ كانزەكان وەك پۆتاسێوم ، فسڤۆڕ ، ئاسن ، كالسێوم، پۆتاسێوم ، مەگنسێوم ، لەگەڵ ئاو .
۲ ـــ توانەوەی بەردی گورچیلە لەگەڵ چارەسەری هەوكردنی میزەڵدان.
۳ ـــ یارمەتی چارەسەری كەم خەوی و خەمۆكی ئەدات و هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاتر ئەكات.
٤ ـــ بەهێزكردنی یادەوەری و كاری مێشك و دەمارەكان چالاك ئەدات لەگەڵ بەهێزكردنی سپڵ و جگەر.
٥ ـــ یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێن دا لە ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان ( هەموو جۆرەكانی ) هەیە.
٦ ـــ یارمەتی دابەزینی كولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن .
۷ ـــ چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و زیاد كردنی ژمارەی بەكتریای سوود بەخش بە لەش لە ناو كۆڵۆن دا .
۸ ـــ خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان .
۹ ـــ خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و چەندین جۆری شێرپەنجە و نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
۱۰ ـــ بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی زوو چاك بوونەوەی برین.
۱۱ ـــ چارەسەركردنی سەرئێشە و كەمخوێنی و ڕێگریگرتن لێی.
۱۲ ـــ یارمەتی دابەزینی كێشی لەش ئەدات لە كاتی ڕێجیم لەگەڵ ڕێگری كردن لە قەڵەوی.
۱۳ ـــ پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكە و سیسی دەم و چاو.
ئەو كەسانەی نابێت فەریكە نۆك بخۆن:
۱ ـــ ئەو كەسانەی نەخۆشی پاقلەیان هەیە.
۲ ـــ ئەو كەسانەی نەخۆشی ( داو الملوك ) یان هەیە ؛ چونكە یوریك ئەسید بەرز ئەكاتەوە.
۳ ـــ ئەو كەسانەی دڵەكزی و تەهیجی قۆڵۆنیان هەیە ؛ پێویستە زۆر كەمی لێ بخۆن و جوان بیجوون و هەموو ڕۆژێك نەیخۆن.
٤ ـــ ئەو كەسانەی حەساسیەتیان بە پاقلەمەنیەكان هەیە.