ڕێجێمی دابەزاندنی كێش و ورگ لە دوو هەفتەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕێگەی ڕێجیمێكەوە دەتوانرێت كێش و ورگ دابەزێنرێت، لە دوو هەفتەی كۆتایی مانگی ڕەمەزاندا، شێوازی ڕێجیمەكەش دەخاتەڕوو .

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، جگە لەو ڕێجیمەی باسی دەكەین بۆ دابەزاندنی كێش و ورگ، ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەكی بەردەوامی ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو سەعات یان زیاتر پێویستە .

– یەكەم ڕۆژ:
ـــ بەربانگ:
ـــ ۱ پەرداخ ئاو یا یەك دەنك خورما
ـــ یەك قاپ زەڵاتە + دوو بۆ چوار شیشی سینگی مریشكی برژاو یان یەك چارەك مریشكی كوڵاو
ــــ سەعات نۆی شەو:
ـــ میوەیەك: هەر جارەی میوەكە بەقەت قەبارەی دەستی مرۆڤەكە: سێو ، كێوی ، هەرمێ ، مزرە سێو ، هەڵوژەی سەوز ئەڤۆكادۆ، یا بلووبێرێ، یا سەوزەی وەك خەیار یا كاهوو یا ترۆزی ، یا یەك پەرداخ چوالەی سەوز
ــــ پارشێو:
ــــ یەك قاپی گەورەماستی مەڕ + دوو خەیار یا ترۆزی و یەك كووپ‌ چا یا قاوەی بێ شەكر ( یا دوو كەوچكی چا شەكری ستیڤیا )
– دووەم ڕۆژ:
ـــ بەربانگ:
— یەك دەنك شلیك یا نیو سێو
یەك قاپ زەڵاتە + ماسی برژاو + ( ۱ ‌كوپ چا یا قاوەی بێ شەكر)
ـــ سەعات نۆی شەو:
ـــ میوەیەك : دوو قاشی گەورە شووتی یا دوو سێو یا دوو هەرمێ یا كێوی یا پێنچ دەنك شلیك + یەك پیاڵە بادام
ــــ پارشێو:
۱ قاپی گەورە ماستی مەڕ یا مانگا بە سەرتوێژەكەیەوە + یەك قاپ سەوزە + ( ۱ ‌كوپ چا بێ شەكر)
– سێیەم ڕۆژ:
ـــ بەربانگ:
ـــ ۱ دەنك خورما یا ١ شلیك
ـــ ۱ قاپ زەڵاتە + یەك قاپ شلەی كولەكە یا باینجان یا فاسۆلیای سەوز یا بامیە + دوو پارچە گۆشت + یەك كووپ چا
ـــ سەعات نۆی شەو:
ـــ میوەیەك: دوو كێوی یا دوو هەرمێ یا دوو سێو یا دوو پڕتەقاڵ یا پیاڵە شلیك یا سەوزەی وەك خەیار كاهوو یا ترۆزی یا دوو كووپ چوالەی سەوز
ــــ پارشێو:
دوو بۆ سێ هێلكەی كوڵاو یا هێلكەوڕۆن + یەك قاپ زەڵاتە + ( ۱ ‌كوپ چا )
– چوارەم ڕۆژ:
ـــ بەربانگ:
ـــ ۱ سێو یا یەك پڕتەقاڵ
ـــ ۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ كنگرماسی یا كنگری كۆڵاو + ( ۱ ‌كوپ چا)
ـــ سەعات نۆی شەو:
ـــ میوە یا سەوزە
ـــ یەك پیاڵە چەرەس
ــــ پارشێو:
ــــ ۱ قاپ زەڵاتە + ١ قاپی گەورە ماست + ( ۱ ‌كوپ چا )
– پێنجەم ڕۆژ:
ـــ بەربانگ:
ـــ ١ دەنك خورما یا ١ شلیك
ــــ ۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ گۆشتی سوركراوە یان ڕان و باڵی مریشكی برژاو یا كوڵاو + ( ۱ ‌كوپ چا )
ـــ سەعات نۆی شەو:
ـــ میوە و سەوزە هاوشێوەی شەوەكانی پێشوو یا یەك قاپ ڕێواس + یەك پیاڵە بادام
ــــ پارشێو:
ــــ ١ قاپ زەڵاتە + دوو هێلكە كوڵاو یا هێلكە و ڕۆن + ( ۱ ‌كوپ چا )
شەشەم ڕۆژ:
ـــ بەربانگ:
– یەك هەرمێ یا كێوی
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ قیمەی سووركراوە + ( ۱ ‌كوپ چا )
ـــ یەك قاپ چوالەی سەوز
ـــ سەعات نۆی شەو:
ـــ میوە و سەوزە:، یەك پیاڵە چەرەس
ــــ پارشێو:
ــــ ۱ قاپ ماستی مەڕ + سەوزە + ( ۱ ‌كوپ چا )
– حەوتەم ڕۆژ:
ـــ بەربانگ:
ـــ یەك شلێك یا دوو بلۆبێری
ـــ ۱ قاپ زەڵاتە + یەك قاپ شلەی كولەكە یا باینجان یا فاسۆلیای سەوز لەگەڵ دوو پارچە گۆشت + ( ۱ ‌كوپ چا )
ـــ سەعات نۆی شەو:
ـــ میوه یا سەوزە لەگەڵ پیاڵەیەك چەرەس
ــــ پارشێو:
ــــ ۱ قاپ ماستی مەڕ بە سەرتوێژەوە + دوو بۆ سێ ترۆزی + ( ۱ ‌كوپ چا )
— پێویستە ئەم خاڵانەش جێبەجێ بكرێت لەگەڵ ئەم ڕێجێمەدا:
۱ ـــ ئەگەر برسیت بوو لە نێوان بەربانگ و پارشێو بۆت هەیە تەنها سەوزە یا پیاڵەیەك چەرەس بخوێت
۲ ـــ ڕۆژانە 16 پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لە نێوان ژەمەكان و خواردنەوە یەك یان دوو پەرداخ ئاو نیو سەعات پێش ژەمی خۆراك
۳ ـــ ڕۆژانە بچۆرە بەر هەتاو
٤ ـــ نابێت ئەو خوارنانە بە هیچ جۆریك بخۆیت كە لە لۆكارب قەدغەكراوە وەك برنج ، نان و سەموون لە چەرەس و میوە و سەوزە بخۆ .
٥ ـــ بە هێواشی نان بخۆ .
٦ ـــ دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان
۷ ـــ ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەكی بەردەوام: ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو سەعات یان زیاتر: ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەكرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بكە ، هەروەها هەموو هەفتەیەك ماوەی یەك چارەك ڕۆژانە زیاتری بكە
٨ ــ خواردنەوەی یەك بۆ دوو پیاڵەی زیاتر لە چای سەوز و قاوەی سەوز ڕێگە پێدراوە بە مەرجێك بێ شەكر بێت یا شەكری ستیڤیا بەكار بێنە
9 ـــ پێویستە زەڵاتە ( ۱۰ ــ ۱٥ خولەك) پێش ژەمەكان بخورێت.

چێڵسی ڕاهێنەرەكەی دەركرد
پێت چێڵسی ڕاهێنەرەكەی دەركرد
ماوەی داشكاندن بۆ پارەی ئاوی ماڵان كۆتایی دێت
دوات ماوەی داشكاندن بۆ پارەی ئاوی ماڵان كۆتایی دێت
پەیوەنیدر