پسپۆڕێكی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە ورگ زۆرترین شوێنی جەستەیە، كە چەوری تێدا كۆدەبێتەوە و گەورەترین كێشەیە لە خانمان و پیاوان بە هۆی ئەوەی دەرنگتر و بە زەحمەتتر چەورییەكەی نامێنێت ، دەشڵێت،” هۆكاری بۆماوەیی یەكێكە لە هۆكارەكان”.
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك دەڵێت،” نەخواردنی بڕی پێویست لە چەورەییە بەسوودەكان و بە تایبەت ترشە چەورییە ناچڕەكان لەوانە (نموونە كەوچێكی چێشت زەیتی زەیتوون، پیاڵەیەك لە چەرەس ، ئەڤوگادۆ) یەكێكە لەو هۆكارانەی دەبینە هۆی دانەبەزیتی ورگ”.
هۆكارەكان ئەمانەن :
١ —- نەخواردنی بڕی پێویست لە چەورەییە بەسوودەكان و بە تایبەت ترشە چەورییە ناچڕەكان : بۆ نموونە كەوچێكی چێشت زەیتی زەیتوون ، پیاڵەیەك لە چەرەس ، ئەڤوگادۆ .
٢ —- خەمۆكی : بە تایبەت لە خانمان و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی ئارەزووی وەرزش و خواردنی ناتەندروست ؛ هەروەها قەلەقی و سترێسی بەردەوام .
٣ — خواردنی كاربۆهێدراتیی ساددە بە بەردەوام وەك چپسی پەتاتە ، پەتاتەی سووركراوە ، برنج و ئاردی سپی ، شەكری سپی و شەربەتی گیراوە ، دوور كەوتنەوە لەو خواردنانە و گرنگی دان بە خواردنی پاقلەمەنیەكان و سەوز و میوەی فرێش و خواردنی كوڵاو و ماسی .
٤ — نەخواردنی بڕی پێویست لە كانزای مەگنسێوم كە زیاتر لە ( ٣٠٠ ) ئەركی هەیە لە ناو لەش و ئەو كەسانەی بڕی زۆرتر بەردەوام لە مەگنسێوم لە ڕێگای خۆراكەوە وەرئەگرن ئاستی شەكرەی خوێن و هۆرمۆنی ئەنسولێنان نزمترە : گرنگترین سەرچاوەكان سەوزە گەڵاتۆخەكان ، میوە و سەوزە و گیا بەهارییەكانی كوردەواری ، بادام و گوێز ، ئەڤوگادۆ ، پاقلەمەنیەكان . .
٥ — ئالوودە بوون بە خواردنەوە گازییەكان ؛ یەكێك لە هۆكارەكانی ورگ بریتیە لە خواردنەوە گازییەكان بە بەردەوامی و بڕی زۆرێش .
٦ — ئەنجام نەدانی وەرزش بە شێوەی ڕاست و ئەنجام نەدانی وەرزشی تایبەت بە ورگ یا كەمتر لە ماوەی پێویست یا بە خێرایی كەمتر .
٧ — خواردنی ڤاست فوود كە دەوڵەمەندن بە چەورییە چڕكان و چەورەییە موهەدریجەكان ، لە بری ئەوەی ماسی سەلموون بخورێت لانی كەم هەفتەی یەك جار ، هەروەها كەمكردنی خواردنی گۆشتی سوور و گرنگی دان بە خواردنی سینگی مریشك و پەلەوەركانی تر و پاقڵەمەنیەكان و قارچك .
٨ — تەمەن : لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن ڕێژەی سووتانی چەوری كەمتر دەبێتەوە بە تایبەت لە خانمانی دوای تەمەنی نائومێدی .
٩ — شەونخوونی و كەمخەوویی : دیاردە مەترسیدارەكەی ئەم سەردەمە .
١٠ —- هۆكاری بۆماوەیی .