كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا



كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی دواخراوە بۆ ڕۆژی دوو شەممە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی جارێكی دیكە كۆببنەوە بۆ بەردەوامی دان بە گفتوگۆكانیان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كارا كردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و كورسی پێكهاتەكان.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردۆتەوە، لەسەر داوای یەکێتی کۆبونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دواخرا بۆ ڕۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیە.

لە كۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەو دوو حزبەدا ڕێككەوتن كرا لەسەر 4 ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، كە بریتیی بوون لەوەی هەڵبژاردن بە شێوەی بازنەیی بێت و بەلیستی نیمچە كراوە و هاوكات، ڕێككەوتوون ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوود وەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.

فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەللاوی و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومەتی پێشوو دەرچوو
پێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەللاوی و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومەتی پێشوو دەرچوو
بومەلەرزەیەكی تر توركیا و سوریای هەژاند
دوات بومەلەرزەیەكی تر توركیا و سوریای هەژاند
پەیوەنیدر