بومەلەرزەیەكی تر توركیا و سوریای هەژاند



سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپایی دەریای ناوەڕاست، ئاماژە بە ڕوودای بومەلەرزەیەكی نوێ‌ دەكات لەسەر سنورەكانی توركیا و سوریا.

ئەمڕۆ شەممە، سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپایی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند”بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە ناوچە سنوورییەكانی توركیا و سوریای هەژاند.

وەك سەنتەرەكە باسی دەكات، بومەلەرزەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 3:03 بەكاتی گرێنیچ ڕوویداوە.

سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپایی دەریای ناوەڕاست دەڵێت، چەقی بومەلەرزەكە 14 كیلۆمەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی شاری ئەنتاكیای توركیا دووربووە بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر.

 

 

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا
پێت كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا
لە سێ رووداوی ھاتووچۆدا چوار کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا
دوات لە سێ رووداوی ھاتووچۆدا چوار کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدر