گرنگترین هۆكارەكانی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك هۆكار هەیە كە دەبێتە هۆی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی، یەكێك لەوانە هەر كاتێ بڕی خۆراك زیاتر لە پێویستی لەش و سەرف نەكرێت لەڕێی وەرزشەوە كێش زیاد دەكات.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە هەندێك جار كێشی لەش بە خێرایی زیاد دەكات لە ماوەیەكی كورت دا ڕەنگە كەسانێ وا بزانن بە هۆی نەجوڵان و مانەوەی زۆرە لە جێگا بۆ نموونە دوای شكاوی و نەشتەرگەری گەورە ، بەڵام لە ڕاستی دا كۆمەڵێك هۆكار هەیە كە دەبێتە هۆی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی.
گرنگترینیان ئەمانەن:
۱ ـــ سستی غودەی دەرقی .
۲ ـــ خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك : هەر كاتێ بڕی خۆراك زیاتر لە پێویستی لەش و سەرف نەكرێت لەڕێی وەرزشەوە كێش زیاد دەكات۰
۳ ـــ نەخواردنەوەی ئاو و وشك بوونەوەی لەش : خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو نیو سەعات پێش نان خواردن یارمەتی دابەزینی كێش ئەدات ۰
٤ ـــ خواردنی سوێر
٥ ـــ شەكەتی و هیلاكی بەردەوام ۰
٦ ـــ خەمۆكی : هەندێ جار لە كاتی خەمۆكی و قەلەقی مرۆڤەكە سەر ئەكاتە خواردن ۰
۷ ـــ خواردنی ناتەندروست دوای وەرزش : پێویستە دوای وەرزش خواردنی سووك وەك شۆربا و سەوزە و میوە یان ماست ۰
۸ ـــ حەپی مەنع ۰
۹ ـــ خواردنی تەندروست : مەرج نیە هەموو خۆركێكی تەندروست وزەی كەمی تیا بێت ، بۆ نوونە زۆربەی ئەو خەڵتانەی كە لە زەڵاتەی چێشتخانەكان بەكار دێت وزەی زۆری تێدایە ۰
۱۰ ـــ دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لە كاتی دەوام یان بە دیار كۆمپیوتەر و مۆبایڵ و تەلەفزێونەوە : پێویستە هەموو سەعاتێك لانی كەم پێنج خولەك بگەڕێت و پەرداخێ ئاو بخۆیتەوە ۰
۱۱ ـــ دوور كەوتنەوە لە كێشانی لەش : پێویستە هەفتەی ( ۲ ـــ ۳ جار ) خۆت بكێشیت بە تایبەت كاتی پشوو و وەرزی زستان ۰
۱۲ ـــ كەمی هەندێ ڤیتامین و كانزا گرنگەكان ۰
۱۳ ـــ كەم خەویی و شەونخوونی ۰
۱٤ ـــ نەخواردنی هەندێ خۆراك بۆ ماوەیەكی زۆر : بۆ نموونە برنج و شیرینی :ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی زۆر حەزت لێ بێت و كاتێ خواردت ؛ زۆری لێ بخوێت ۰
۱٥ ـــ بوونی شیرینی و چپس و ساردەمەنی و خواردنەوە گازیەكان لە ناو ماڵ دا ۰
۱٦ ـــ سكپڕی : خانمان ڕەنگە نەیانزانبێت كە سكپڕن ؛ بۆیە پێویستە فەحس بكەن ۰
۱۷ ـــ هەندێ دەرمان : وەك هندێ دەرمانی زەغت و ڕەبۆ و ڕۆماتیزم و ئەنتی بایۆتیك و دەرمانی دژی پەركەم و چارەسەری نەزۆكی ۰
۱۸ ــــ چوونە تەمەنەوە ۰
۱۹ ــــ نەخواردنی بڕی پێویست ئەو خۆراكانەی پڕۆتینیان تێدایە : وەك هێلكە و پاقلەمەنیەكان و ماسی و گۆشتی بێ چەوری و بەرهەمەكانی شیر ۰

هەولێر؛ كێشەی سەگی بێلانە چارەسەر دەكرێت
پێت هەولێر؛ كێشەی سەگی بێلانە چارەسەر دەكرێت
سلێمانی؛ ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكرێت
دوات سلێمانی؛ ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكرێت
پەیوەنیدر