بە تۆمەتی دزینی بتڵی غاز 9 تۆمەتبار دەستگیركران



لە شاری سلێمانی، مەفرەزەكانی نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا 9 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ژمارەیەكی‌ زۆر بتڵی‌ غازیان لەچەند گەڕەكێكی‌ شارەكە دزی‌ بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە بتڵی‌ غازیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا 9 تۆمەتباریان دەستگیركرد و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر ژمارەیەكی‌ زۆر بتڵی‌ غازدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە كە لەهەریەك لەگەڕەكەكانی‌ سەرچنار و كانی‌ كوردە و كانی‌ سپیكەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بتڵی‌ غازیان دزیوە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی‌ ئەو گەڕەكانە دەكەین كە دزییان لێكراوە، سەردانی نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.

باس لە ئەوەش كراوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (م، أ، خ – م، ع، ك – م، م، ح – ر، ع – أ، ع، م – چ، ك، أ – ه، ص، ح – م، د، م – ز، ك، م) كە بەڕەگەزنامە كوردن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

May be an image of 9 people and text

 

كەمپەینەكانی هاوكاری زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە كۆتاییان دێت
پێت كەمپەینەكانی هاوكاری زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە كۆتاییان دێت
هەسەدە: توركیا هاوكارانی لێقەوماوانی بوومەلەرزە بۆردوومان دەكات
دوات هەسەدە: توركیا هاوكارانی لێقەوماوانی بوومەلەرزە بۆردوومان دەكات
پەیوەنیدر