جیهان چی بۆ كارەساتەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات؟



 

زنجیرەیەك بوومەلەرزەی بەهێز بوونەهۆی گیان لەدەستدانی 3432 كەس لە باكووری كوردستان و توركیا، 1621 كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا، هەروەها برینداربوونی هەزارانی دیكە و ڕووخانی هەزاران باڵەخانە.

جیهان بە پەلە هاتە سەر هێڵ بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان.

هەرێمی كوردستان
لە دوێنێوە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی چەند كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ باكوور و ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە و حكومەتی هەرێمیش چەند تیمی پزیشكی ڕەوانەی باكووری كوردستان كردووە.

ئیمارات
سەرۆكی ئیمارات محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش بەسەرۆكایەتی وەزیری بەرگری وڵاتەكە دەستپێدەكات بۆ پشتیوانی گەلانی سووریا و توركیا بەهۆی بوومەلەرزەكەوە و سێ فڕۆكەی سەربازی هاوكارییان گەیاندە توركیا و دوو گەشتی ئاسمانیش بۆ دیمەشق دەكرێن.

هیندستان
نیودەلهی ڕایگەیاند 10 ئەندامی هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی كارەساتە سروشتییەكان بە كەرەستەی پێویستەوە ڕەوانەی توركیا دەكات.

كۆریای باشوور
ئەو وڵاتە تیمیی فریاگوزاری پێكهاتوو لە 60 كەس بە كەرەستەی پزیشكیەوە ڕەوانەی توركیا دەكات.

ئەمریكا
سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن لە تویتەر ڕایگەیاند ڕێنمایی دەركردووە بۆ چاودێریكردنی ڕەوشەكە لەنزیكەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ توركیا و پێشكەشكردنی پێویستی تایبەت و داواكراو.

بەریتانیا
لەندەن 76 پسپۆڕی تایبەت بە گەڕان و ڕزگاركردن و چوار سەگی بە كەرەستەی پێویستەوە ڕەوانەی توركیا كرد و لەبارەی سووریاشەوە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

ئیسپانیا
وەزیری بەرگری ئیسپانیا فڕۆكەیەكی سەربازی بە كەرەستەی پزیشكییەوە لەگەڵ پیاوانی ئاگركوژێنەوە ڕەوانەی توركیا كرد.

قەتەر
دۆحە بڕیاریدا پردێكی ئاسمانی لەگەڵ توركیا بۆ گەیاندنی هاوكاری دروست بكات لە تیمی فریاگوزاری و نەخۆشخانەی مەیدانی و خێمە و پێویستی دیكە.

پاكستان
پاكستا دوو فڕۆكەی هاوكاری و یارمەتی و 36 ئەندامی هێزی فریاگوزاری ڕەوانەی توركیا كرد.

ئەڵمانیا
بەرلین هاوكاری بۆ توركیا نارد لە خێمە و پەناگەی كاتی و یەكەی تایبەت بە ئاوو كارەبا.

ئۆكراین
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراین ڕایگەیاند لەم ساتەدا زۆر لەگەلی توركیاوە نزیكن بۆ هەموو هاوكارییەكی پێویست ئامادەین.

یۆنان
سەرۆك وەزیرانی یۆنان سەرەخۆشی لەگەلی توركیا كرد ئامادەیی هاوكاریشی ڕاگەیاند.

عێراق
تیمی بەرگری شارستانی ڕەوانەی سووریا و توركیا كرد لەگەڵ خۆراك و سوتەمەنی.

جەزائیر
عەبدول مەجید تبون سەرۆكی جەزائیر ڕایگەیاند لە پاڵ سووریا و توركیا و گەلەكانیان ڕادەوەستن، هەرچی پێویست بێت هاوكاری دەكەن، هاوكات تیمی پزیشكی و فریاگوزاریشی ڕەوانە كرد.

میسر
سەرۆكی میسر عەبدول فەتاح سیسی هەموو هاوكارییەك بۆ گەلانی سووریا و توركیا دابین دەكەین.

ڕووسیا
سەرۆكی ڕووسیا پووتین ئامادەیی بۆ هاوكاریكردن لە ڕزگاركردنی لێقەوماوان لە توركیا ڕاگەیاند و پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە كرد و پەیامیشی بۆ ئەسەد نارد.

 

بەھای دینار بەرزبووەوە
پێت بەھای دینار بەرزبووەوە
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان تا دێت بەرزتر دەبێـتەوە
دوات ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان تا دێت بەرزتر دەبێـتەوە
پەیوەنیدر