ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان تا دێت بەرزتر دەبێـتەوە



 

لەبەیانی ئەمڕۆوە 27 بوومەلەرزەی نوێ لە باكووری كوردستان تۆماركراون، بەهێزترینیان
بوومەلەرزەیەك بوو بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر.

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا لەبارەی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆوە، وتى، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 2 كیلۆمەتر، لە مەڕەش، غازی عەنتاب، ئامەد، ئەدەنە و ئورفا، روویداوە.

فوئاد ئۆكتای، جێگری سەرۆككۆماری توركیا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی لەئەنجامی بوومەلەرزەكاندا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 3419 كەس‌و هەشت هەزار كەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا رزگاركراون.

ئۆكتای ئاشكرایكرد “20 هەزار و 534 كەسیش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، 3294 كارمەندی فریاگوزاری گەیشتوونەتە توركیا بۆ رزگاركردنی لێقەوماوان و، 70 وڵاتیش كارمەندی فریاگوزاری رەوانەی توركیا دەكەن.

فوئاد ئۆكتای ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیان بەمجۆرەیە:
هاتای؛ 872 كەس گیانیان لەدەستداوە و 2766 كەس بریندارن
سەمسوور؛ 720 كەس گیانیان لەدەستداوە و 400 كەس بریندارن
مەڕەش؛ 530 كەس گیانیان لەدەستداوە و 2900 كەس بریندارن
دیلۆك؛ 481 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3890 كەس بریندارن
ئوسمانییە؛ 293 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1315 كەس بریندارن
مەلەتێ؛ 166 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3298 كەس بریندارن
رها؛ 95 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1791 كەس بریندارن
ئامەد؛ 92 كەس گیانیان لەدەستداوە و 770 كەس بریندارن

جیهان چی بۆ كارەساتەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات؟
پێت جیهان چی بۆ كارەساتەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات؟
كاریگەری ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان چییە؟
دوات كاریگەری ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان چییە؟
پەیوەندیدر