باشترین جۆرەكانی گژوگیا بۆ سكچوون



ئەندامێكی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، گرنگترین هەنگاو لەچارەسەركردنی سكچوون ڕێگەگرتنە لە وشكبوونەوەی جەستە لە ڕێگای خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و دیكسترۆلایت .

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و ئەندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، چەند چارەسەر هەن یارمەتی كەمكردنەوە و نەهێشتنی نیشانەكانی سكچوون دەدات، بەڵام لە حاڵەتی سووك و مامناوەند و پێویستە سەردانی نەخۆشخانە یا پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

گوڵە بەیبوون:
سێ كەوچكی چێشت گوڵە بەیبوونی وشكراو بخەرە ناو سێ پەرداخ ئاو ؛ بۆ ماوەی یەك چارەك بیكوڵێنە ، ڕۆژی دوو یان چوار جار بیخۆرەوە یەك سەعات پێش خواردن یا دوای سكچوون یان كاتی ئازاری ناو سك .
نەعنا:

نیو كەوچكی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم ؛ یان یەك كەوچكی چێشت نەعنای وشكراو یا پانزە گەڵای نەعنا بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم و پاش ۱۰ خولەك بیخۆرەوە ؛ ئەتوانیت. كەچكێك هەنگوینیشی تێ بكەیت ڕۆژانە ( ۳ ـــ ٤ جار ) ؛ نیوسەعات یان یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی سك چوون ۰
جاترە :
یەك یان دوو كەوچكی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخەرە ناو دوو كووپ ئاو ؛ بۆ ماوەی ۱۰ خولەك بیكوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە ؛ یان ڕۆژانە یەك یان دوو كەوچكی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخۆ یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی سك چوون ۰
گەڵای بلوبێری یا تووتڕكی سروشتی:
١٠ دەنك بلۆبێری یا تووتڕكی سروشتی و ١٠ گەڵای بلوبێری یا تووتڕكی سروشتی جوان بشۆرەوە . دوو كوپ ئاو بكوڵێنە. . گەڵاكان بخەرە ناو ئاوە گەرمەكەوە و بۆ یەك یا دوو خولەك گەرمی كە و بۆ ماوەی ( ١٠— ١٥. خولەك ) بەجێ بێڵە و دواتر دەنكە بلوبێری یا تووتڕكی سروشتیەكەی تێكەڵ كە و جوان ڕای وەشێنە و بیخۆەروە ۰
زەردەچەوە:
نیو كەوچكی چێشت زەردەچەوە بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم ؛ ڕۆژی دوو بۆ. چوار جار بیخۆرەوە.
زەنجەبیل :
بەشێوەی چا بخورێتەوە ڕۆژی دوو بۆ چوار جار .
تۆوی تەڕەتیزە:
ڕۆژی سێ جار .جوان بكوترێت و لە ناو كووپێ ئاو كوڵاو. دوو خولەك گەرمی. بكرێتەوە و دوای ( ١٠ — ١٥ خولەك ) بخورێتەوە.

 

محەمەد حەلبوسی؛ هیچ نیگەرانیەك لەبارەی دۆخی ئابوری عێراق نییە
پێت محەمەد حەلبوسی؛ هیچ نیگەرانیەك لەبارەی دۆخی ئابوری عێراق نییە
سبەی دابەشكردنی نەوتی سپی لەم ناوچەیە دەست پێدەكات
دوات سبەی دابەشكردنی نەوتی سپی لەم ناوچەیە دەست پێدەكات
پەیوەنیدر