نرخی دۆلار بۆ خوار 160 هەزار دابەزی



دوابەدوای بڕیارەكانی حكومەتی عێراق و گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 160 هەزار دینار دابەزیوە.

بەپێی نرخی بۆرسەكانی بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 159 هەزار دینار بە فرۆشتن و هەروەها بە كڕین بە 158 هەزار دینارە.

هاوكات، بۆرسەی هەولێر بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بۆرسە، نرخی 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 159 هەزار و 500 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە نرخی 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 160 هەزار دینار.

دوابەدوای دورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندە، عەلی عەلاق، پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، كە بە ماوەیەكی كەم نرخی دۆلار دەگەیەننەوە نرخی ئاسایی خۆی.

پەرلەمان كاری هەموو لیژنەكانی ڕاگرت
پێت پەرلەمان كاری هەموو لیژنەكانی ڕاگرت
لەسبەینێوە ڕێگایەكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت
دوات لەسبەینێوە ڕێگایەكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت
پەیوەنیدر