بۆچی ئاستی نیمار لە دوای مۆندیالەوە دابەزی ؟



دابەزینی ئاستی نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، لەدوای مۆندیالی 2022 بۆتە جێگەی پرسیار و مشتومڕی لێكەوتۆتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، نیمار لە دوای پێكانەكەی لە یارییەكەی سربیا لە كێبڕكێی خولی گروپەكان لە مۆندیالی قەتەر، یاریكردنی نەچۆتەوە ئاستی خۆی.

یاریزانە بەڕازیلییەكە دووچاری سەرلێشێوان بوو لەگەڵ سان جێرمان، بە تایبەت لە یاریی تیپەكەی لەگەڵ ستراسبۆرگ كە بە كارتی سور كرایە دەرەوە و لە یارییەكەی لانس بەشداریی نەكرد و بەو هۆیەوە تیپكەی دۆڕا.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، نیمار دووچاری ڕەخنە بۆتەوە، بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریكردنی بەرامبەر بە ڕین لە خولی فەرەنسا و بینرا كە بە قاچی ڕاستی دەشەلێت.

ڕۆژنامەی “ئاس” دەڵێت، پێكانەكەی نیمار بە تەواوەتی چاكنەبووە، ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لەنێو “باخچەی میرەكان”دا دروستكردووە.

سان جێرمان لە مانگی داهاتوودا ڕووبەڕووبوونەوەیەكی گەورە چاوەڕوانی دەكات كە یارییەكەی بایرن میونشنە لە خولی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ژمارەی ئاوارە و پەنابەر لە هەرێم نزیك دەبێتەوە لە ملیۆنێك كەس
پێشت ژمارەی ئاوارە و پەنابەر لە هەرێم نزیك دەبێتەوە لە ملیۆنێك كەس
ئەلیسا لەسەر تەندروستی خۆی هەوادارەکانی دڵنیا دەکاتەوە
دواتر ئەلیسا لەسەر تەندروستی خۆی هەوادارەکانی دڵنیا دەکاتەوە
ەیوەندیدار