ژمارەی ئاوارە و پەنابەر لە هەرێم نزیك دەبێتەوە لە ملیۆنێك كەس



بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەڕەڕای گەڕانەوەوی بەشێكی زۆر لە ئاوارە و پەنابەران لە ئێستادا زیاتر لە 913 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستان دەژین.

بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەپێی دوایین ئامار لە ساڵی 2022 رێژەی ئاوارەكان بەگشتی لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 665 هەزارەو رێژەی پەنابەرانیش زیاتر لە 248 هەزار كەس بوە، واتە زیاتر لە 913 هەزار ئاوارەو پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندا دەژین.

هاوكات لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ژمارەی ئاوارەكانی ناو كەمپەكان 174هەزار و 706 كەس بوون 102 كەسیان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی ئاوارەی نوێ یان دووبارە هاتوو بۆ ناو كەمپ 230 كەس و رێژەی ئاوارەكان لە دەرەوەی كەمپیش 490 هەزارو 92 كەس بون، بەو پێیە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 248 هەزار پەنابەری لەخۆگرتوە.

جوان ڕۆژبەیانی؛ پارتی و یەكێتی دوای ڕێككەوتنیان ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكان جێبەجێ دەكەن
پێت جوان ڕۆژبەیانی؛ پارتی و یەكێتی دوای ڕێككەوتنیان ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكان جێبەجێ دەكەن
بۆچی ئاستی نیمار لە دوای مۆندیالەوە دابەزی ؟
دوات بۆچی ئاستی نیمار لە دوای مۆندیالەوە دابەزی ؟
پەیوەندیدر