ئایا قەلەقی و سترێس دەبێتە هۆی قەڵەوی یان لاوازی؟



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، قەلەقی و دڵەڕاوكێ و سترێسی بەردەوام كاریگەری زۆری هەیە، لەسەر كێشی مرۆڤ ، كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەرئەنجامەكەی دەگۆڕێت، بەگوێرەی ئیشتهای خواردن و پێكهاتووی جەستە و كێش و باڵای مرۆڤەكە و هەروەها هۆكاری بۆماوەیی و كاردانەوە و شێوازی مامەڵەكردن و بیركردنەوەیان لەگەل بارودۆخ و دەوروبەری ئەو مرۆڤە .

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆری زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە بە ڕوونی سترێس و دڵەڕاوكێ دەبێتە هۆی دابەزینی كێشی لەش و لاوازی لەو كەسانەی كێشیان كەمە، بەڵام دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش لەو كەسانەی كۆمەڵێك كێشەی تێك چوونی خۆراكیان هەیە و بۆ كەمكردنەوە یا ڕاكردن لە قەلەقی پەنا دەبنە بەر خواردن.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە كاتی دڵەڕاوكێ و سترێس یەكەم جار هۆرمۆنی ئەدریناڵین دەرڕێژرێت، كە دەبێتە بەرز بوونەوەی ئاستی ئەنسولێن و لێدانی زیاتری دڵِ، دوای دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئەدرینالین، هۆرمۆنی كۆرتێزوڵ دەرێژرێت، كە هانی زۆرتر بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین دەدات كە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەكرە لە خوێن و حەزێكی زۆر بۆ خواردنی شیرنی لە هەمان كات دا كەمكردنەوەی ڕێژەی سووتانی چەوری لە ناو لەش دا بۆیە دەبێتە هۆی زۆری كێش و قەڵەوی لەو كەسانەی ئێشتهایان زۆرە یاخود كێشەی زۆر خۆریان هەیە كە باوترینیان چوار جۆرن .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەم پڕۆسەیە لە كەسانی لاوازدا بەرزی ئەدرینالین دەبێتە هۆی بەزەحمەت قووتدانی خواردن و گرژبوونی ماسولكەكانی گەددە و دڵ تێك هەڵ هاتن هەروەها تێكچوونی ڕێڕەوی ( H-P-A-A ) لە ناو جەستە كە بەرپرسیارە لە ڕێژە و كاركردی كۆمەڵێك هۆرمۆنی گرنگ .

هاوكات شێوازی چارەسەركردنی تایبەت بە كێشی مرۆڤ لە كاتی سترێس و قەلەقی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت و هەر یەكەیان پێویستی بە بەرنامەی خواردنی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ گۆرینی ستایل و شێوازی ژیان و كاتی نووستن و هتد

بەغدا ؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە
پێت بەغدا ؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە
بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دوات بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەنیدر