شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا



شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب دەچێتە بەغدا.

میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بڵاویکردەوە، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ئاوات جەناب، وەزیرى دارایى و ئابوورى و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوان و ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون دەچنە بەغداد و رۆژى هەینى کۆبوونەوەکان دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە لەماڵی فواد حسێن لە بەغدا بەڕێوەدەچیت و لیژنەى تەکنیکى دارایى عێراق دوو راپۆرتیان ئامادە کردووە، یەکێکیان لەسەر تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى 12ـى ساڵى رابردوو، هەروەها راپۆرتى دووەمیان لەسەر مووچەى مانگى کانوونى دووەمى 2025 دەبێت.

ئەم کۆبوونەوەیە بۆ هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەیەکى گرنگ دەبێت، چونکە ئەمجارە بەغداد بیانووى نامێنێت لەبەرئەوەى لیژنەى تەکنیکىی دارایى خۆیان تەرازووى پێاچوونەوەکەیان ئامادەکردووە.

ڕووداوێک روویدا و منداڵێک گیانی لەدەستدا
پێت ڕووداوێک روویدا و منداڵێک گیانی لەدەستدا
وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا
دوات وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا
پەیوەنیدر