وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا



نوسینگەی پەرلەمان خشتەی دانیشتنی پەرلەمانی بڵاوکردەوە و وادەی دەنگدانی بە پرۆژە یاسای بودجە دیاریکرد.

بەپێی نووسراوی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی یەک شەممە،2ـی شوبات، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچیت و یەکێک لە بڕگەکانیشی، دەنگدانە بە هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2024-2025.

هەفتەی ڕابردوو بڕیاربوو هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2025 دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام لە پەرلەمان بەهۆی ناکۆکی بەشێک لەلایەنەکان لەسەر برگەی تەرخانکراوی دارایی بۆ تێجووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم، دانیشتنەکەیان بەجێهێشت و بەوهۆیەششەوە دەنگ نەدرا.

هاوکات شەوی ڕابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم کوتلە بەشدارەکان لە پەرلەمانی عێڕاق کۆبۆوە و بەپێی زانیارییەکان ڕێککەوتن کراوە بۆ دەنگدان بە هەموواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025.

جێی ئاماژەیە، بەپێی هەموارەکە بڕی تەرخانکراو بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێم 16 دۆلارەو چاوەڕواندەکرێت بەپیی ڕێککەوتنەکە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە گرفتی مووچە کۆتاییبێت.

شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا
پێت شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا
هۆکاری قوڵبوون و ڕۆچوونی زەوی لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
دوات هۆکاری قوڵبوون و ڕۆچوونی زەوی لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
پەیوەنیدر