قوباد تاڵەبانی: ئامانجمانە سلێمانی ببێتە ناوەندی پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا



قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی هیندستان كۆبووەوە و ڕایگەیاند، ئامانجیانە شاری سلێمانی ببێتە ناوەندێكی گرنگی پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا لە عێراق و ناوچەكەدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە سۆومێن باكچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆكرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان كرد و هیوای خواست لە ماوەی كاركردنیدا لە عێراق، ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی هاوكارییەكانی حكومەتی هیندستانیشی كرد بۆ هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا و بە تایبەتیش لە بوارەكانی تەندروستی و ڕاهێنانی پیشەیی و گەشەپێدانی توانا مرۆییەكان و هیوای خواست لە ماوەكانی داهاتوودا هاوكارییەكان بەردەوام بێت.

دەربارەی پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا و كارسازی، قوباد تاڵەبانی وتی، “ئامادەكاریان كردووە بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كارسازی و داهێنان” و ڕوونیكردەوە، كە ئامانجیانە شاری سلێمانی ببێتە ناوەندێكی گرنگی پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا لە عێراق و ناوچەكەدا.

وتیشی، “لە كوردستان ژمارەیەكی زۆر گەنجی بە توانا و داهێنەر هەن، كە لەڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەوڵ دەدرێت پەرە بە تواناكانیان بدرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدانی كوردستاندا.

قوباد تاڵەبانی داواشیكرد، وڵاتی هیندستان كە خاوەنی ئەزمونێكی سەركەوتووە لە بواری پەرەپێدانی تەكنەلۆژیادا، لەم ڕووەوە زیاتر هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات.

توركیا ناو بازاڕی كۆبانێی بۆردومان كرد و 28 كەس شەهید و بریندارن
پێت توركیا ناو بازاڕی كۆبانێی بۆردومان كرد و 28 كەس شەهید و بریندارن
سەدان دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگە لەسلێمانی داخراون
دوات سەدان دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگە لەسلێمانی داخراون
پەیوەنیدر