مەزڵوم عەبدی له‌ ساڵیادی ڕزگاركردنی کۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌



فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات بەبۆنەی 10 ساڵەی ڕزگاركردنی كۆبانێ‌ لەدەست تیرۆرستانی داعش پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕ دژی تیرۆر.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە قوربانیدانی ژنان و پیاوانی قارەمان بەدەست هات.

دەشڵێت: کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی و هێمای ئازادیی و کەرامەت و یەکگرتوویی بوو.

مەزڵوم عەبدی جەختیشی كردۆتەوە، “ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕ دژی تیرۆر”.

فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیامی ئەوەش دووپات دەكاتەوە، كە “ڕێگای سەرکەوتنمان لە کۆبانێیەوە دەستپێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان هەنگاو دەنێین”.

دوای 10 ساڵ لە بەرپەرچدانەوەی گەمارۆی درێژخایەنی داعش لەلایەن هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە سەرکردایەتی کورد، کۆبانێ وەک هێمای خۆڕاگری و هیوا ماوەتەوە، بە بۆنەی 10 ساڵەی ڕزگارکردنی، شاندە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ڕێکخراوی پێشکەوتنخوازی نێودەوڵەتی کۆبونەوە بۆ یادکردنەوەی ئەو سه‌ركه‌وتنه‌ و تیشک خستنە سەر ئەو تەحەددایانەی کە ئێستا ناوچەکە ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا کەوتە کۆتایی هەفتە
پێت سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا کەوتە کۆتایی هەفتە
خانەنشین بوونی هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا كەرتی گشتی پەكدەخات
دوات خانەنشین بوونی هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا كەرتی گشتی پەكدەخات
پەیوەنیدر