بڕی چەند ئاو پێویستە بۆ لەش لە وەرزی زستاندا؟



ماریا کالوشینا پزیشکی پسپۆڕی هەناو، جەخت لەسەر خواردنەوەی نزیکەی 0.7 بۆ 1.2 لیتر ئاو لە ڕۆژێکدا دەکاتەوە لە وەرزی سەرمادا.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنەوەی ئاوی زیاتر لەوەی لەش پێویستی پێیەتی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و سەرئێشە.

ئەو دەڵێت: لە وەرزی سەرمادا، مرۆڤ پێویستی بە خواردنەوەی 0.7-1.2 لیترە لە ڕۆژێکدا و لە هاویندا 1.2-1.7 لیتر بخواتەوە، بۆئەوەی جەستە لە وشبوونەوە و چرچی بپارێزیت.

بەپێی ڕوونکردنەوەی ئەو پزیشکە، بڕی ئاو کە دەبێت لە ڕۆژێکدا بخورێت، بە تاک حیسابی بۆ دەکرێت، و پەیوەستە بە شێوازی ژیان و چالاکیی و کار و هۆکارەکانی ترەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لەوەش لەکاتی خواردنەوەی ئاو بە هەڵە، بارگرانی لەسەر گورچیلە زیاد دەکات و قەبارەی خوێنی سووڕاو زیاد دەکات، ئەمەش لە بەرامبەردا ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی فشاری ناو سەر و دروستبوونی سەرئێشە.

ولایەتێكی ئەمریكا لە تەواوی هاویندا ڕۆژە و شەو نایەت
پێت ولایەتێكی ئەمریكا لە تەواوی هاویندا ڕۆژە و شەو نایەت
زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی بەهێز دەدات
دوات زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی بەهێز دەدات
پەیوەنیدر