بڕیارە سبەینێ نەوتەکەی عێڕاق بەسەر هاووڵاتیان دابەشبکرێت و نرخی 100 لیتر بە 30هەزار دینار دانراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، سبەینێ ڕێکەوتی 19ـی کانوونی دووەمی 2025 دەست بە دابەش کردنی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدرال دەکرێت کە بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە لە قەزای چۆمان .
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ هەر خێزانێک بری 100 لیتر بە نرخی 30.000 دینار دەبێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەشڵێت”حکومەتی عیراق بری 50 ملیۆن لیتری بۆ تەواوی هەرێم ناردووە کە دەکاتە رێژەی ٪19 پێداویستی هەرێم بۆیە بەم شێوازە دابەش دەکرێت سەرەتا لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان دابەش دەکرێت.