وەزارەتێكی هەرێم هەفتەیەك پشووی ڕاگەیاند



پاش تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەكەمی ئەمساڵ، بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لە سبەینێوە تا ڕۆژی ٢٥ـی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان.

ئەمرۆ شەممە 18-1-2025، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم، قوتابیان و خوێندكاران بۆ هەفتەیەك پشوویان دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت و لە سبەینێ یەک شەممەوە دەستپێدەكات و لە ٢٥ـی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت و ڕۆژی ٢٦ـی مانگ دەست بە خوێندنی وەرزی دووەم دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات، کە لە ڕۆژی ٨ـی ئەم مانگەوە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم دەستیان پێکردبوو.

” بەغدا دەزانێت هەرێم کارتی بەدەستەوە نییە بۆیە زۆر گوێ بە هەڕەشەکانی نادات”
پێت ” بەغدا دەزانێت هەرێم کارتی بەدەستەوە نییە بۆیە زۆر گوێ بە هەڕەشەکانی نادات”
بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
دوات بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر