میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی هێرشێکی چەکدارییان لە ئیسرائیل بڵاوکردەوە و دەڵێت”کەسێک کوژراوە و دووان بریندارن”.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە ناوەڕاستی تەلئەبیب بە دەمانچە هێرش کراوە و کەسانێک دوو کەس بریدار بووە و یەکیکیش کوژراوە، هێزێکی زۆری پۆلیسیش لە شوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
بەپێی هەواڵەکە، پشتڕاستکراوەتەوە کە یەکێک لە بریندارەکان لە ناوەڕاستی تەلئەبیب کوژراوە.
پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە چەندین ڕاپۆرتی تەقەکردنیان لە شەقامێکی تەلئەبیب پێگەیشتووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.
پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە ، هێرشبەرەکە کوژراوە و هێزێکی زۆری پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن.