شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش و یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی فراوانی ده‌ریای قه‌زوینی ئێران، پێشبینی ده‌كه‌م له ڕۆژی دوو شه‌ممه 20ی مانگ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و باران به‌ڕێژه‌ی لاواز بۆ مامناوه‌ند ببارێت”.
ڕاشیگەیاند، هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆله‌كه هه‌وایه‌كی سارد تێكه‌ڵی ئه‌و شه‌پۆله ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما 6 پله نزم ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی هه‌ندێك به‌فر له ( سۆران، شه‌قڵاوه، پێنجوێن، سلێمانی، قه‌ره‌داغ، سه‌نگاو، گرپچنه، پیرمام، بازیان، پیره‌مه‌گروون، هیران، مه‌له‌كان، ڕواندز، مێرگه‌سۆر ) له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ڕوونیشی كردەوە، بڕی به‌فره‌كه له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان زۆرنیه و هه‌ندێ جێگا ناگاته بڕی 1 سانتیمه‌تر، له‌كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و گه‌رمیان و راپه‌رین ئه‌گه‌ری بارانی زستانی پچڕپچری كه‌م هه‌یه .
پێشبینی ئەوەشی كرد، “كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له‌به‌ره‌به‌یانی دوو شه‌ممه ده‌ست پێده‌كات و دره‌نگانێكی شه‌وی دوو شەممە له‌سه‌ر سێ شەممە كۆتایی پێدێت هه‌ندێكات خێرایی با به‌رێژه‌ی ١٧ كم چالاك ده‌بێت، له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌پۆله‌كه سه‌رمای سه‌رانسه‌ری چالاكتر كوردستان ده‌گرێته‌وه”.