دارایی دواین زانیاری لەسەر نەوت و مووچە ڕاگەیاند



سەرۆكی لیژنەی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، هەنگاوی گەورەیان ناوە بۆ هەمواری یاسای بودجە لە پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم و دەشڵێت: كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و بودجە و مووچە چارەسەر دەبێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدەربارەی کۆبوونەوەی لیژنەکەیان بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە، لیژنەی دارایی لە گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە هەنگاوی گەورەی ناوە.

ڕاشیگەیاندووە، كێشەی هەژمار كردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم چارەسەر دەكرێت، كە بەهۆیەوە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموارکردنەکە نوێنەرایەتی خاڵی دەستپێک دەکات بەرەو بنیاتنانی پەیوەندییەکی یاسایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لە بەڕێوەبردنی سامانی نەوتدا.

جەختیشی كردتەوە، ئامانجمان لە پەسەندکردنی ئەم هەموارکردنە ئەوەیە، کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بخەینە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و کۆتاییهێنان بە گومانەکان سەبارەت بە بەقاچاخ بردنی.

عەتوانی دەشڵێت: سوورین لەسەر دانانی بڕگەی یاسایی پابەندکەر بۆ چارەسەرکردنی پرسی حیسابکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە ماوەی دیاریکراودا و پابەندکردنی حکومەتی هەولێر بە ڕادەستکردنی داهاتەکان بە حکومەتی فیدڕاڵی.

یاسای خانەنشینی كاراكرا و نزیكەی 25 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن
پێت یاسای خانەنشینی كاراكرا و نزیكەی 25 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن
پارتی میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
دوات پارتی میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر